دانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بانکەکانی عێراقەوە لە ئاراستەی هێنانەدیی دادگەریدایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i426417-دانی_موچەی_فەرمانبەرانی_هەرێمی_کوردستان_لە_لایەن_بانکەکانی_عێراقەوە_لە_ئاراستەی_هێنانەدیی_دادگەریدایە
"ئەمەل عەتییە" نوێنەری هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق وتی: پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بانکەکانی عێراقەوە هەروەک فەرمانبەرانی بەغدا و باشووری عێراق، لە ئاراستەی هێنانەدیی دادگەری لە وڵاتدا ئەنجام دەبێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 10, 2024 05:00 Asia/Tehran

"ئەمەل عەتییە" نوێنەری هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق وتی: پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بانکەکانی عێراقەوە هەروەک فەرمانبەرانی بەغدا و باشووری عێراق، لە ئاراستەی هێنانەدیی دادگەری لە وڵاتدا ئەنجام دەبێ.

"ئەمەل عەتییە" نوێنەری هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە شاروومەندانی کوردی عێراقی مافی خۆیانە لە ڕێگای وەرگرتنی مووچەکەیان لە بانکە حکومییەکانی عێراقەوە هەست بە عێراقی بوون بکەن، وتیشی: وەڕێخرانی سیستەمی "هەژماری من" و سیستەمەکانی ژمارێک ناوەندی دراوی و دارایی لە هەرێمی کوردستان لە ئاراستەی دزینی دراوی فەرمانبەرانی هەرێم بووە و دەبێ چاودێری و کۆنترۆڵ هەبێ بەسەریاندا.

شایانی باسە بڕیاری دادگەی فیدراڵی سەبارەت بە پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بانکەکانی عێراقەوە، بەرەوڕووی کاردانەوەی ئەرێنیی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆتەوە، لەبەر ئەوەی کە ئەم هەنگاوە دەتوانێ پێشبگرێ بە پێدرانی شەش مانگ جارێکی مووچەی فەرمانبەران و گەرەنتی پێدرانی بەردەوام و لەکاتی خۆی مووچەکەیان دەکات.