عادڵ عەبدولمەهدی: باهۆزی گەورەتر بەڕێوەیە
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر بە وەڵامەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕژێمی زایۆنی و پێیداگرت کە باهۆزی گەورەتر بەڕێوەیە.
عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە کاردانەوە بە وەڵامی مووشەکی و درۆنیی ئێران بە ڕژێمی زایۆنی وتی: دوێنی باهۆزی ئەقسا بوو، ئەمڕۆ باهۆزی "الوعد الصادق" و باهۆزی گەورەتر بە لوتفی کردگار بەم زوانە ڕوو دەدات. سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران شەوی ڕابردوو بە دەرکردنی ئاگادارینامەیەک ڕایگەیاند کە دەیان درۆن و مووشەکی بەرەو فەلەستینی داگیرکراو و بنکە و مەتەرێزەکانی ڕژێمی زایۆنی تەقاندووە.
لە ئاگادرینامەکەی سپادا هاتووە: لە وەڵام بە جنایەتە جۆراجۆرەکانی ڕژێمی زایۆنی لەوان پەلاماردانی بەشی کۆنسوڵیی باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق و شەهیدکردنی ژمارێک لە فەرماندەران و راوێژکارانی سەربازیی وڵاتەکەمان لە سوریا، هێزی هەوافەزای سپا ئامانجگەلێکی دیاریکراوی لە نێو خاکی فەلەستینی داگیرکراو بە دەیان مووشەک و درۆنی جەنگی پێکاوە.