پەلاماری تیرۆریستی داعش بۆ سەر هێزی عێراقی
May 14, 2024 09:12 Asia/Tehran
تیرۆریستانی داعش پەلاماری شوێنی سەقامگیربوونی هێزەکانی سوپای عێراقیان دا لە ناوچەی حوض العیث کە لە ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین هەڵکەتووە.
تیرۆریستانی داعش چەکی نیوەقورس و قەناسەیان بۆ پەلاماردانی هێزی عێراقی بەکار هێنا و پێنج سەربازی عێراقیان کوشت و پێنجی دیکەیش بریندار بوون.
عێراق لە ساڵی ٢٠١٧ـەوە پاش سێ ساڵ شەڕ، سەرکەوتنی بە سەر گرووپی تیرۆریستیی داعشی ڕاگەیاند بەڵام چەکداران و شانە پرژ و بڵاوەکانی ئەم گروپە تیرۆریستییە هێشتا لە ناوچەکانی «دیاله، کرکوک، نینوا، صلاحالدین، الانبار و بغداد» چالاکن.