حوزه‌یران 22, 2024 21:56 Asia/Tehran
  • دوو ترۆریستی داعشی لە عێراق، قۆڵبەست کران

دەزگەی دژە ترۆری عێراق دوو ترۆریستی داعشی گرت و چەند حەشارگەی تیمیی ئەوانی لەناوچە جیاجیاکان، لەناوبرد

دەزگەی دژە ترۆری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: یەکەکانی دژە ترۆر، چەند هەڵمەتیان لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات ئەنجام دا و لە هاواهەنگییەکی وردی سەربازی و هەواڵگرییدا توانیان کەسێکی داواکراو لەناوچەی ئەعزەمییەی بەغدای پێتەختی عێراق، قۆڵبەست بکەن. هەروەها یەکەکانی دژە ترۆر لە پارێزگای ئەنباریش توانیان ترۆریستێکی دیکە لە ناوچەی فەلوجە قۆڵبەست بکەن.لەو بەیاننامەدا هاتووە: یەکەکانی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم لە چوارچێوەی پەلامارەکانیان بۆ پێوشوین گرتنی پاشماوەی ترۆریستانی داعش، توانیان هەشت ئەشکەوت و حەشارگەی تیمیی ئەو گرووپە لە باشوری چیاکانی مەخمور و ناوچە دورەپەرێزەکانی نزیک ئەو دەڤەرە، بناسن، تیابەرن و پاکتاویان بکەن. یەکەکانی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم لە هەڵمەتەکەیاندا هەروەها توانیان دەست داگرن بەسەر کۆمەڵێک کەرەستەی ترۆریستانی داعش لە ناوچەی تارمییە کە داگری ١٤بۆمبی دەسکرد بوو.هەروەها سەرکردایەتی ناوەندی هەڵمەتی هاوبەشی عێراقیش ئەمڕۆ ڕایگەیاند، تەرمی سێ کەس لە دەس و پێوەندییەکانی داعش پاش پەلاماری ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-١٦ی عێراق لە "وادی ئەلشا"ی کەرکوک لە باکوری عێراق، دۆزراوەتەوە.

سەرپەیڤ