چوارچێوەی هاواهەنگیی پێی داگرت لەسەر گرینگایەتی یەکپارچەکرانی هەڵوێستی نیشتمانیی عێراق
دانیشتنی چوارچێوەی هاواهەنگیی هێزە سیاسییەکانی شیعەی عێراق بە ئامادەبوونی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوە چوو و بەئامادەبوونی سودانی و بارزانی، چوارچێوەی هاواهەنگیی جەختی کرد لەسەر گرینگایەتی یەکپارچەکرانی هەڵوێستی نیشتمانیی عێراق.
چوارچێوەی هاواهەنگیی سەرلەئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، ئەنجامەکانی دانیشتنی دەورەیی خۆی بە ئامادەبوونی "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران و "مەسعود بارزانی" سەرۆکی پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق، ڕاگەیاند. لەو دانیشتنەدا دواگۆڕانکارییە سیاسی و ئاسایشییەکانی ناوچەو جیهان تاووتوێ کرا. ئامادەبووانی ئەو دانیشتنە، جەختیان کردەوە لەسەر یەکپارچەکرانی هەڵوێستی نیشتمانی لەهەمبەر پرسە جیاجیاکانی هاوپێوەند بە بەرژەوەندیی عێراق.
لایەنەکانی بەشداری ئەو کۆبوونەوە، وێڕای پێداگریی لەسەر گرینگیی درێژەدان بە هەوڵ و تێکۆشانی چڕ لەپێناو چارەسەریی کێشەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و یارمەتیدانی باڵ و لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی، خوازیاری پێویستیی بەرەنگاربوونەوەی کێشەو ئاریشەکانی ناوچەو جیهان و دور ڕاگرتنی عێڕاق لەو کێشەو گرفتانەو هاریکاریی لەوبارەوە بوون، ئەوان هۆگریی خۆیان دەربڕی لەحاند پێوشوێن گیرانی ناکۆکیی نێوان بەغداو هەولێر و هاوبەشبوون لە چارەسەرکرانی بەپێی دەستور و یاسا.
لەو دانیشتنەدا کە لەسەر بانگهێشتی سەیید عەممار حەکیم بەڕێوە چوو، ئەندامانی هاوپەیمانیی ئیدارەی حکومەت لەوان محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیر، ئەلمەندەلاوی سەرپەرشتی پەرلەمان، فواد حوسێن وەزیری کاروباری دەرەوە، نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، هادی عامری و ئەندامانی دیکە، تێیدا بەشداربوون.