عێراق خوازیاری پێداچوونەوەی ئەمریکا بە بایکۆتە بانکییەکان بوو
وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیدار لەگەڵ جێگری وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا، خوازیاری پێداچوونەوەی واشنگتۆن بوو بە بایکۆتی ٣٢ بانکی عێراقی.
"فواد حوسێن" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیدار لەگەڵ "برایان نیلسۆن"ی جێگری وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا بۆ کاروباری ترۆریزم و سپی کردنەوەی پارە، خوازیاری پێداچوونەوەی واشنگتۆن بوو بە بایکۆتی سی و دوو بانکی عێراقی.
ئەو دیدارە لە بنکەی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا لە واشنگتۆن ئەنجامی گرت.
وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: فواد حوسێن لەو چاوپێکەوتنەدا، جەختی کرد لەسەر پێبەندبوونی دەوڵەتی عێراق بە بەرەوپێش بردنی چاکسازییەکان و هەوڵە ئابورییەکانی لەپەیوەندی لەگەڵ سیستەمی بانکی و بەشی وزەدا.
فواد حوسێن هەروەها داوای لە برایان نیلسۆن کرد، وڵاتەکەی پێداچوونەوە بکا بە بایکۆتە سەپێندراوەکان بەسەر سی و دوو بانکی عێراقی.