گوردانەکانی سەیدوشوهەدای عێراق: خوێنی شەهید هەنیە پشتیوانی گەورەی خۆڕاگری دەبێت
یەکێ لە ڕێبەرانی گوردانەکانی سەیدوشوهەدای عێراق جەختی کرد کە سیاسەتی پیشپێگرانەی ڕژێمی زایۆنی کۆتایی پێ هاتووە و ئێستاکە گروپەکانی خۆڕاگری هەمووکاروبارەکانیان گرتووەتە دەس .
" عەباس زەیدی" لە ڕێبەرانی گوردانەکانی سەیدوشوهەدای عێراق وتی: هەڵمەتی ترسنوکانە کەشەهید ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی حەماسی دایە بەردەسڕێژ، شوێنهاتی نەرینی دەبێت کە لە سنوورەکانی ناوچەیش واوەتر دەڕوات.
ڕژێمی زایۆنی بەهۆی ئەمەکە توانایی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی لەگەڵ گروپەکانی خۆڕاگری نیە وبەمەبەستی سەندنەوەو وەرگرتنەوەی پیشپێگرانەکەی کە بۆ هەمیشە لەناوچووە، ئەم ڕەوشەی گرتووەتە بەر.
ناوبراو وتی: کاردانەوەکان بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل زۆر بەهێزدەبێت. ئەم جەنایەتانە شوێنهاتی نەرینی هەیە وناوچە بەرەو شەڕی واوەتر وگشتداگردەبات. ناتانیاهۆ، بۆ ڕزگارکردنی خۆی لە دادگەیی کرانی نێودەوڵەتی وناوخۆیی بۆ ئەم مەبەستە هەوڵ دەدات.
ئەلزیدی وتی: گروپەکانی خۆڕاگری کەوتنەتە ناو شەڕوکیشەیەک کە ڕژێمی زایۆنی دەستیپێکرد. گروپەکانی خۆڕاگری شەریکەی سەرەکی بەرەڤانی کردن لە هەموو ئەندامانی خۆڕاگری لەناوچە وجیهانن ، ناوبرا ووتی: خەبات وخۆڕاگری بە خوێنی شەهیدان بەهێز دەبێت وزۆربەی شەهیدانی ئێمە لە ڕیزی ڕێبەرانن، خوێنی شەهید هەنیە پشتیوانی گەورەی خۆڕاگری دەبێت.