ئاب 15, 2024 12:50 Asia/Tehran

ژێدەرە هەواڵیەکان شەوی سێشەممە ڕاپۆرتیان دا کە شەش گروپی سیاسی سوننەی عێراق لە سەر بەربژاری سەرۆک پەرلەمانی ئەم وڵاتە بەڕێککەوتن گەیشتوون .

گروپە سیاسیەکانی " تەقەدوم" "ئەلجەماهیرئەلوەتەنیە" "ئەلحەسەم ئەلوەتەنی" "ئەلسدارە" ئەلمشروع ئەلوەتەنی ئەلعیراقی" و" ئەلموبادیرە"لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند کە لەسەر بەربژاریی سەرۆک پەرلەمان بە ڕێککەوتن گەیشتوون وئەوبەربژارەی کە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە بە زوویی دەیناسینن.

 لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : دوای زەنجیرە وتووێژ ودیدارگەلی نێوان لایەنە جۆەربەجۆرەکانی سیاسی نیشتمانی، گروپەکانی سوننەی ناوبراو" ٥٥ نوێنەرلەپەرلەمان" لەسەر ناسێندرانی بەربژاری نوێ بۆسەرۆک پەرلەمان وڕاگەیندرانی بە فراکسیۆنەکانی تر بۆ پشت ڕاست کرانەوە وتەئیدکران ودەسڕاگەیشتن بە کۆدەنگی نیشتمانی وهەوڵ بۆ گرتنی کاروکردەی پێویست بۆ ئەم مەبەستە ڕێککەوتن. گروپە سیاسیەکانی سوننە وتیان: هەڵبژێردرانی سەرۆکی هێزی یاسادانەر" " کەلەلایەن زۆرێنەی ڕه های  گروپەسیاسیەکانی سوننە ئەنجام دەبێت ، لە سەروبەندی تۆکمە کرانی خۆلی بەرماوە لە قۆناخی پێنجەمی یاسادانەری وئەنجام دانی بەرپرسایەتی گەلێک بەپێی یاسای بنەڕەتی وکۆتایی پێهاتنی ڕێککەوتنەکانی سیاسی ڕووی دا هەتا یاساوڕێسای بەرچاوەڕوانی خەڵک وبەرنامەی حکۆمەت لەڕەهەندی یاسادانەری بەدی بێت. 

سەرپەیڤ