کوژرانی ١٦ داعشی لە پارێزگای ئەنبار
فەرماندەرێتیی هەڵمەتی هاوبەشی سوپای عێراق ڕایگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنی «وثبة الاسود» بە مانای هەستانەوەی شێران لە پارێزگای ئەنبار هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای بەغدا ژمارێک تیرۆریستی داعشی کوژران.
فەرماندەرێتیی هەڵمەتی هاوبەشی سوپای عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا بە هەواهەنگیی یەکەکانی دەزگەی هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق و بە پشتیوانیی هێزی ئاسمانی سوپا و یەکەکانی ڕاگرتن لە دۆڵی "الغدف" لە حەشارگەیەکی گرینگ کە تایبەت بە ڕێبەرانی داعش بوو، شازدە کەسیان لێ کوژران.
بە پێی ئەم بەیاننامەیە، دەست گیراوە بە سەر رادەیەکی زۆر چەک و کەرەستەی جەنگیی تیرۆریستاندا. لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەکدا هاتووە لەم پەلامارەدا هێزەکانی سوپای عێراق سێ ئۆتۆمبیلی بارهەڵگریان لە چەن ناوچەی جیاجیا بینی کە لە لایەن هێزەکانی داعشەوە بەکار دەهێندران، هەربۆیە دەسبەجێ لە لایەن هێزی ئاسمانیی سوپاوە ئۆپەراسیۆنێک دەستپێکرا و هێرش کرایە سەر ئەو ئۆتۆمبیلانە و ئاوریان تێبەردرا و تەواو سووتان.