پێنجەمین ئۆپراسیۆنی خۆڕاگری عێراق لەدژی سەرزەویە داگیرکراوەکان لەبەیانی ئەمڕۆ
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق لە پێنجەمین ئۆپراسیۆن لەدژی سەرزەویە داگیرکراوەکان لە ئەمڕۆدا، شوینێکی گرینگ لە جەولانی داگیرکراوی دایە بەر هێرشی درۆنیی
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند کە لە پێنجەمین هێرشی درۆنیی ئەمڕۆپێنجشەممەی خۆی بۆسەر بنکە وناوەندەکانی ڕژێمی زایۆنی، شوینێکی گرینگی لە جەولانی داگیرکراوی سووریا دایە بەرپەلامار.لەبەیاننامەی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق داهاتووە: لە درێژەی ڕێکاری ئێمە بۆ خۆڕاگری لە بەرامبەرڕژێمی داگیرکەر، یارمەتی گەلی فەلەستین ولوبنان ووەڵام بە قەڵاچووکانی رژێمی زایۆنی لەدژی کەسانی ناسەربازی بریتی لە منداڵ ، ژن وبەساڵاچوو، خەباتکارانی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە شوێنێکی گرینگیان لە جەولانی داگیرکراو دایە بەرپەلاماروئەمە پێنجەمین هێرشە لە کاژێرەکانی سەرەتای بەیانی ئەمڕۆ هەتا بە ئێستاکە. لە بەیاننامەی ناوبراو داهاتووەکە ئۆپراسیۆنەکانی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق بۆلەناوبردنی کەرەسە ومەتەرێزەکانی دوژمن بەڕەوتێکی ڕوولە پەرە بەردەوام دەبێت.