تشرینی دووه‌م 01, 2024 08:45 Asia/Tehran
  • هێرشی درۆنیی خۆڕاگری عێراق بۆ سەر باشووری سەرزەویە داگیرکراوەکان

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق جارێکی تر سەرزەویەداگیرکراوەکانی دایە بەرهێرشی درۆنیی

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق بەدەرکردنی بەیاننامەیەک لە هێرشی درۆنیی بۆ سەرزەویە داگیرکراوەکان هەواڵی دا.لەبەیاننامەی بڵاوژراوەلەم بارەوە هاتووە: لە سەروبەندی وەڵام دانەوە بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لەدژی خەڵکی زۆڵملێکراوی فەلەستین بەدرۆنێکی خۆکۆژانە شوینێکی گرینگ وستراتژیمان لە باشووری سەرزەویە داگیرکراوەکان دایە بەرپەلامار.

لەم بەیاننامەیەدا ویڕای پیداگری لەسەر بەردەوامکرانی پەلامارلەدژی ڕژێمی داگیرکەر ، هاتووە کەئەم هێرشە لە داکۆکی کردن لە خەڵکی لوبنان وکەرتی غەززە لە بەرامبەر بەرەکۆژی ئەوان لەلایەن زایۆنیەکانەوە ئەنجام بووە.گروپی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق پاش ئەمەیش لە ماوەی یەک ساڵی ئەمدواییەدا، چەندین جارلەکاردانەوە دەربڕین بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی غەززە ، بە هەڵمەت وپەلاماری درۆنیی جۆربەجۆرهێرشی کردوەتە سەر ئامانجە گرینگەکانی زایۆنیەکان لە فەلەستینی داگیرکراو .

 

سەرپەیڤ