کانونی یه‌که‌م 02, 2024 12:17 Asia/Tehran
  • هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق پەیوەست بوون بە سوپای سووریاوە

نێردرانی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق بەرەو ڕیف حەما وپەیوست بوونی ئەم هێزانە بە سوپای سووریا بۆشەڕلەگەڵ تیرۆریستە تەکفیریەکان، ورەی سوپای سووریای لە هێڵە بەراییەکاندا بەرزکردووەتەوە.

سەعدواللە خەلیل پەیامنێری ئەلعالەم لە سووری ڕاپۆرتی دا: سوپای سووریا هاوکات لەگەڵ هەوڵ وتەقالا بۆ هێمن کردنی جادەی ئەسریا- خنافرلە گردوپەڕی باشووری حەڵەب ، کۆنترۆڵی زۆربەی گۆندەکانی گردوپەڕی حەمای گرتووەتە دەس. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، سوپای سووریا بە تایبەت دوای بیستنی هەواڵێک لەمەڕپەیوەست بوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق بە هێزە سووریەکان لە هێڵی بەرایی حەما، ورەیان بەرزبووەتەوە. پاش ئەمە میدیاکان هەواڵیکیان بڵاوکردبووەوە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق خەرێکی حەرەکەت بەرەو سووریان بۆ شەڕلەگەڵ تەکفیریەکان .

 

سەرپەیڤ