ئادار 02, 2025 18:49 Asia/Tehran
  • دەبێت سوپای تورکیا لە خاکی هەرێم بچێتە دەرەوە

ئەندامی په‌رله‌مانى عێراق ڕایگەیاند، مانەوەی بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئیتر هیچ ڕەوایەتییەکی بۆ نییە.

" مه‌حما خەلیل" پێیداگرت: تورکیا بەرەنگاربوونەوەی پەکەکەی کردووە بە بیانوویەک بۆ بوونی سەربازیی خۆی لە خاکی هەرێمی کوردستان، بەڵام هەر ڕێککەوتنێکی کۆتایی نێوان هەردوولا، بەتەواویی کۆتایی بەو بیانوەی ئانکارا دەهێنێت".

ئەم پەرلەمانتارەی پارتی داوای لە حکومەتی عێراقیش کردووە هەنگاوی چڕوپڕی دیپلۆماسی و نێودەوڵەتیی بگرێتەبەر بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەر هەوڵێکی تورکیا لەپێناو دیتنەوەی بیانوویەکی تازە بۆ شەرعییەتدان بە بوونی سەربازیی خۆی لەناو خاکی عێراقدا.

سەرپەیڤ