ئادار 05, 2025 16:36 Asia/Tehran
  • تورکیا 100 بنکەی سەربازی لە عێراق هەیە

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند کە تورکیا زیاتر لە 100 بنکەی سەربازی لە خاکی عێراق هەیە کە 99 بنکەی لە هەرێمی کوردستانە

قاسم ئەعرەجی   ڕاوێژکاری   ئاسایشی نیشتمانی  عێراق  ڕایگەیاند تورکیا  نزیکەی 100 بنکە و ناوەندی  چاودێری  سەربازی لە هەرێمی کوردستان   و   پارێزگای نەینەوای  هەیە  .   ناوبراو جەختی کرد چوونەدەری  هێزەکانی تورکیا لە عێراق پەیوەندی هەیە بە چوونە دەری  بە تەواوی پەکەکە  لە خاکی   عێراق ناوبراو وتی  تورکیا تەنیا بنکە یەکی  لە نەینەوا هەیە  بەڵام   بنکەکانی سەربازی  ئە و وڵاتە  لە سەرانسەری  هەرێمی کوردستان  بەربڵاون .  ئەعرەجی، بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هیچ بڕیارێکی فەرمی لە لایەن حکومەتی عێراقەوە نییە سەبارەت بە بوونی هێزەکانی تورکیا لەناو خاکی وڵات، جەختی لەوە کردەوە: بوونی پەکەکە لە عێراق نایاساییە و داوا لەم حیزبە دەکەین بە پێی بڕیارەکەی ئۆجەلان چەکەکانی دابنێت، چونکە ئەم کارە هەنگاوی سەرەکی دەبێت بۆ کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە عێراق.

سەرپەیڤ