ئادار 06, 2025 19:09 Asia/Tehran
  • عێراق خوازیاری چوونەدەری تورکیا و پەکەکەیە

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پێیداگرت لە سەر پێویستیی پاشەکشەی هێزی تورکیایی و هێزەکانی پەکەکە لە عێراق.

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق وتی: ئێمە نامانهەوێ نە پەکەکە و نە سوپای تورکیا لە خاکی ئێمەدا بمێننەوە. عێراق خوازیاری پاشەکشەی هەر هەموویانە. ئەعرەجی وتیشی: تورکیا لە چەندین بۆنە و کۆبوونەوەدا جەختی کردووە لەسەر ئەوەی کە چاوی تەماحی نەبریوەتە خاکی عێراق، بەڵام بەبیانووی بوونی هێزی پەکەکە ، بەردەوام لە خاکی عێراقدایە.  

سەرپەیڤ