نیسان 24, 2025 13:01 Asia/Tehran
  •  سەفەری وەزیری وەرزشی عێراق بۆ تاران وڕێککەوتنی هاوکاری دوولایەنە

ئەحمەد دونیا ماڵیی، وەزیری وەرزش وتازە لاوان ، لە سەروبەندی سیاسەتی دراوسێیەتی وپەرەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسیی ، میوانداری ئەحمەد ئەلمەبرەق هاوتای عێراقی خۆی بوو.

دیپلۆماسی ئێران لە ڕووی هەموو بەتایبەت وڵاتانی دراوسێی کراوەیە وئەم جارە نۆرەی بەشی وەرزش وتازەلاوان بوو.

وەزیری وەرزش وتازە لاوانی عێراق وشاندی هاوڕی وەکوو نیوان سەفەریان کردبۆ تاران ولەلایەن هاوتای ئێرانیەوە پێشوازیان لیی کرا هەتا میکانێزمێک بۆ جێبەجێ کرانی ڕێککەوتننامەی دوو وڵات لە بواری وەرزش دامەزرینن.

دوولایەن ڕێککەوتن لێژنەیەک داگری کارناسانی دوو وڵات بۆ دیاری کردنی میکانیزم وخشتەی زەمەنی بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامە لە بەشی وەرزش ، گەشەی هاوکاریەکان لە بەشی پزیشکی وەرزشی وئالووێرکردنی ڕاهێنەران ویاریزانان پێک بهێنن. ئەم ڕێککەوتنە لە چوارچیوەی چالاک کردنی دیپلۆماسی وەرزش وتازەلاوانە کە ئێران لە دووی پتەو کردنی لە ناوچە وپەرەپیدانی ڕێککەوتننامە وئاڵووێرکردنی ئەزمونەکان لە گەڵ وڵاتانی دووست بەتایبەت عێراقە.

 

سەرپەیڤ