نیسان 24, 2025 12:50 Asia/Tehran
  • گەیشتنی کاروانی سەربازی زایۆنیەکان بۆ ناو خاکی سووریا

میدیا سووریەکان لە گەیشتنی کاروانی سەربازی ڕژێمی زایۆنی بۆ ناو خاکی ئەم وڵاتە هەواڵ ئەدەن .

بەپیی ڕاپۆرتی تەلەفیزیۆنی سووریا، ئەم کاروانە سەربازیە دوای هاتنە ناو خاکی سووریا لە نزیک شاری ئەلعەشە لە باشووری قۆنەیتەوە سەقامگیر بوون .

بوونی بوشایی بەربڵاوی ئاسایشتی لە ناوچەی باشوور بە تایبەت پارێزگەی قۆنەیتەرە بووەتە هۆ هەتا سوپای ڕژێمی زایۆنی دوای کەوتنی حکومەتی بەشار ئەسەد، دەس بداتە پیشڕەوی لەم ناوچانە.

سوپای ڕژێمی زایۆنیستی هەروەها لە ماوەی حەوتەکانی ڕابردوو ودوابەدوای کەوتنی حکومەتی ئەسەد ، ناوەند وبنکەی جۆربەجۆرەی سووریا وبەتایبەت شاری دەمیشق وگردوپەڕەکەی بومباران کردووە. وەزاڕەتی دەرەوەی حکومەتی کاتیی سووریا لە ئاگاداری نامەیەکدا بە مەحکوم کردنی ئەم پەلامارانە ڕایگەیاند، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیست لە سیی دەقە دا هیڕشیان کردوەتەسەر پێنج ناوچەی جۆربەجۆری  سووریاکە بووەتە هۆی ڕۆخانی تۆکمە وتەواوی فڕگەی حەما وکوژران وبرینداربوونی دەیان کەس. بەپیی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، لەماوەی ئەم تێکەڵچوونانەدا لانی کەم دە کەس کوژران و٢٠ کەسی تریش لە دانیشتوانی پاریزگەی دەرعا لە باشووری سووریا برینداربوونە .

.

 

 

سەرپەیڤ