گرتنی 20 ئەندامی داعش لە کەمپی ئەلهۆڵ
فەرماندەیەکی هەسەدە ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆریستی لە کەمپی ئەلهۆڵ لە شەشەمین ڕۆژیدا کۆتایی هات و ٢٠ ئەندامی تاقمی تیرۆریستی داعش لەو ئۆپەراسیۆنەدا قۆڵبەست کران.
ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژەدان بە ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆر لە کەمپی هۆل ڕایگەیاند، "ئامانجی ئەم ئۆپەراسیۆنە لەناو بردنی شانە نووستووەکانی داعش بوو لە کەمپەکە و بەهێزکردنی ئاسایشی ناو کەمپەکە و دەوروبەری". بەم پێیە ئۆپەراسیۆنی پاکتاو کردن و هێرشی ئامانجدار لە زۆرێک لە بەشەکانی ناوخو و دەرەوەی ئۆپەراسیۆنەکە، بەڕێوە چوو و ٢٠ تیرۆریست و هاوکارەکانیان دەستگیرکران، هەروەها بڕێکی زۆر چەک لە تیرۆریستان دۆزرایەوە و دەستیان بەسەردا گیرا. هەروەها لە بەیاننامەکەدا داوا لەو وڵاتانە کراوە کە هاووڵاتیانیان لە کەمپەکەدا ڕاگیراون، بەرپرسیارێتی یاسایی و مرۆیی خۆیان جێبەجێ بکەن و هاووڵاتیان خویان ڕادەست بکەنەوە.