وەڵامی خۆڕاگری عێراق بە نێردەی ترامپ لە بارەی چەکداماڵین
گروپەکانی خۆڕاگری عێراق بە قسە دەستێوەردەرانەکانی نێردەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بارەی چەکی خۆڕاگری کاردانەوەیان نیشان دا وپیداگریان کرد کە تەنیا بە پیی بەرژەوەندی نیشتمانی عێراق بڕیار دەگرن .
"مارک ساویا" نێردەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاروباری عێراق بە ئاشکراڕایگەیاند کە سەرەتی وئەولەویەتی ناوبراو لە عێراق ، هەڵوەشانی گروپەکانی خۆڕاگری عێراقیە. ئەم قسانەی نێردەی ئەمریکا بە خێرایی لە ناوخۆی عێراق وەڵام درایەوە.
سەرچاوەیەکی نزیک بە گروپەکانی خۆڕاگری عێراقی پیداگرت: ئەم گروپانە بە ڕاپۆرتە ڕۆژئاوایی یا ئەمریکیەکان کە زۆربەیان رکاویانه و بو خەوشاندنی پیگه ی خوراگرین له ناو بیروڕای گشتیی دا هیچ سەرنجێک نادەن وپشت گوی دەخەن.
ناوبراو وتی کە ئەم گروپانە بە هاواهەنگی بەردەوام لەگەڵ حکومەتی عێراق کارئەکەن وهیچ ناکۆکی وجیاوازی بنەڕەتی لە نێوانیاندا نیە. ئەم سەرچاوەیە وتی کە چەکی گروپە خۆڕاگرەکان ، بۆ پێشگیری کردن لە هەرجۆرە دەستدرێژی ناوخۆیی ویا دەرەکی وقەبوڵ نەکراوە کە لایەنێکی بیانی لە بارەی چارەنووسی بڕیاربدات.