تشرینی دووه‌م 08, 2025 21:05 Asia/Tehran
  • سوودانی خوازیاری کۆتایی خێراتری ئامادە بوونی ئەمریکا لە عێراق بوو

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: وتووێژەکان لەگەڵ هاوپەیمانیی بەناو نێونەتەوەیی بۆ چوونەدەری بە تەواوی هێزە دەرەوەییەکان لە وڵات دەس پێی بوو و ئەو پڕۆسەیە تا سێپتامبری 2026 کۆتایی پێی دەێت .

 محەممەد شیاع سوودانی جەختی کرد بەغدا خوازیاری کۆتایی هاتنی  ئامادە بوونی هێزە بیانیەکانە تا عێراق ئیدی نەبێتە گۆڕەپانی  تێکهەڵچوونی ناوچەیی و نێونەتەوەیی . ناوبراو وتیشی حکومەتی عێراق وتووێژی ڕاستەوخۆی لەگەڵ هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دەس پێی  کردووە ؛ هاوپەیمانیەک  کە لە ساڵی ٢٠١٤وە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیروڕیستی داعش لە عێراق پێکهات و لە ژێر چاودێرێ ئەمریکا چالاکی دەسپێکرد . سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی عێراقی ئێستا، عێراقی ساڵی ٢٠١٤ نییە  ئەمڕۆکە دۆخی ئاسایشی وڵات جێگیرە و هێزە ئاسایشیەکانی ئێمە لە سەرانسەری ناوچەدا سەقامگیرن. من خۆم چوومە ناوچەی "حوران" شوێنێ کە پێشتر کەس نەیدەوێرا بڕواتە ئەو جێگەیە . سوودانی  وتیشی: لەماوەی   وتووێژەکاندا لە گەڵ هاوپەیمانی نێونەتەوەیی ماوەیەکی  دوو ساڵەی بۆ دیاری کراوە تا لە سێپتەمبەری  2026 ئامادە بوونی هێزەکانی هاوپەیمانی لە عێراق کۆتایی پێی بێت و پەیوەندی دوو لایەن لە هاوکاریی سەربازییەوە بگۆڕدرێ بۆ  هاوکاری ئاسایشی  دوو لایەنە .

سەرپەیڤ