کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: تاکۆ ئێستا 101 سکاڵا لەبارەی هەڵبژاردنەوە وەرگیراون
تشرینی دووهم 13, 2025 19:45 Asia/Tehran
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی سکاڵاکان سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گەیشتوەتە 101 سکاڵا کە 44یان لەبارەی دەنگدانی تایبەتەوەیە و 57 سکاڵاکەی دیکەش تایبەتە بە دەنگدانی گشتی.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند، تا ئێستا ژمارەی سکاڵای پێشکەشکراو سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان گەیشتووەتە 101 سکاڵا. لە ئێستادا کۆمسیۆن سەرقاڵی پۆلێنکردنی سکاڵاکانە، کە بەگوێرەی رێنماییەکان دەنگدەر، کاندید یاخود بریکاری حزب و هاوپەیمانێتییە سیاسییەکان مافیان هەیە سکاڵا پێشکەش بکەن، سەبارەت بە پرۆسەی دەنگدان و جیاکردنەوەو ژماردنی دەستیی دەنگەکان.
وتەبێژی کۆمسیۆن باسی لەوەشکرد، "سکاڵاکان دابەشکراون بەسەر 44 سکاڵای دەنگدانی تایبەت و 57 سکاڵای دەنگدانی گشتی".