کۆمپانیا ئەمریکییەکان خەریکی تاڵان کردنی سەرچاوەی نەوت و گازی عێراقن
تشرینی دووهم 15, 2025 18:10 Asia/Tehran
ئەندامی هاوپەیمانییەکی عێراقی باسی تاڵان کردنی سەرچاوەی نەوتی ، گازی و کانگایی ئەو وڵاتەی کرد لە لایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە .
"حماد دلێمی" جەختی لەوە کردەوە کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان بە بیانووی سەرمایەنانەوە دەستیان گرتووە بەسەر نەوت و گاز و کانگاکانی ناوچە ڕۆژئاواییەکانی پارێزگای ئەنبار . ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی ئەنباری عێراق وتیشی : لایەنە پەیوەندیدارەکان لە عێراق ئاگاداری ئەم پرۆسەیە نین و کۆمپانیا دەوڵەتییەکان بەشدار نین لەو پڕۆژانەدا. جەختیشی لەوە کردەوە: "ئەو گرێبەستانەی باسمان کرد لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان نهێنی بوون و دەیان ساڵیشە بەردەوام دەکرێن، ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەو ناوچانەی باسمان کرد سەرچاوەیەکی گەورەی پاشەکەوتی کانگایی و نەوت و گازیان هەیە".