راوێژکارییەکانی شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە بەغدا
کانونی یهکهم 24, 2025 18:14 Asia/Tehran
شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، زنجیرەیەک دیداری سیاسی گرنگی لەگەڵ سەرکردە و لایەنە جیاوازەکانی عێراق لە بەغدا بەرێوەبرد.
کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی رێکخراوی بەدر و شێخ قەیس خەزعەلی سەرۆکی لیستی سادیقون لە بەغدا بەرێوە چوو و تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق بوو.