حەلبووسی بوو بە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق
کانونی یهکهم 29, 2025 20:06 Asia/Tehran
لە یەکەم دانیشتنی دەنگدانی شەشەمین خولی پەرلەمانی عێراق هەیبەت حەلبووسی بە دەس خستنی ٢٠٨ دەنگ وەک سەرۆکی نوێی پەرلەمان لە نێوان سێ کاندیدی پێشنیار کراو هەڵبژێردرا .
هەیبەت حەمەد عەباس حەلبووسی سیاسەتوانی عێراقی لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٠ی زایینی خاوەنی بڕوانامەی بەکالریوس و مەستەری زانستی سیاسی لە زانکۆی موستەنسەرییەی بەغدایە . ناوبراو لە ماوەی خولەکانی چوارەم و پێنجەمی پەرلەمانی عێراق سەرۆکی کومیسیونی نەوت و وزەی پەرلەمان بوو . حەلبووسی لە ڕێبەرانی دامەزرێنەری پارتی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی دێتە ئەژمار و سەرۆکی فراکسیونی ئەو پارتە لە پەرلەمانی عێراقیشە .