یەکلابوونەوەی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆک پەرلەمانی عێراق
کانونی یهکهم 30, 2025 21:02 Asia/Tehran
شەوی ڕابردوو لە دوو خولی دەنگدان بۆ جێگری دوویەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕێبوار کەریم کاندیدی رەوتی هەڵوێست، بە مەودایەکی زۆر پێش کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، شاخەوان عەبدوڵڵا کەوت.
لە قۆناغی یەکەمدا ١٥٣ بە ١١٩ و لە قۆناغی دووەمدا ١٥٦ بەرامبەر ١٠٢ دەنگ بوون، بەڵام هیچیان نەیانتوانی ٥٠ زایید یەکی دەنگی پەرلەمانتارانی عێراق بەدەست بێنن.
پارتی دیموکراتی کوردستان دوای هەوڵێکی زۆر بۆ سەرخستنی شاخەوان عەبدوڵڵا بڕیاری گۆڕینی کاندیدەکەی دا و فەرهاد ئەتروشی خستە گۆرەپانەکەوە. ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگری دوویەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو. لە ئەنجامی ئەو دەنگەدانەدا دوابەدوای جیاکردنەوەی کۆی دەنگەکان، فەرهاد ئەتروشی ١٧٨ دەنگ و ڕێبوار کەریم ١٠٤ دەنگی بەدەستهێنا و ئەتروشی بوو بە جێگری دوویەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.