پاشەکشەی هێزە ئەمریکییەکان لە عەینولئەسەد لە حەوتەی داهاتوودا
کانونی یهکهم 31, 2025 17:29 Asia/Tehran
سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق رایگەیاند؛ پرۆسەی کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لەو وڵاتە، درێژەی هەیە.
سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند، سوپای ئەمریکا حەوتەی داهاتوو پێگەی عەینولئەسەد جێ دێڵێ. ئەو گۆڕانکارییە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکدایە کە بەغداو واشنگتۆن لە کۆتایی سیپتەمبەری ٢٠٢٤سەبارەت بەکۆتایی ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق کردیان، ڕێککەوتنێک کە بەگوێرەی، کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ وەک کۆتایی فەرمیی ئەو فەرمانبەرێتییە دیاری کراوە. بەرلەوەش، لە مانگی ئاگۆست، بەشێک لە تفاق و ئۆتۆمبیلە سەربازییەکانی ئەمریکا لە پێگەی عەینولئەسەد گوازرابۆوە. بەرپرسانی عێراقی جەخت لەوە دەکەن کە ئەو پرۆسە بەهاواهەنگیی حکومەتی ناوەندی و بەپێی خشتەی زەمەنیی دیاریکراو، درێژەی دەبێ.