نوێنەری پەرلەمانی عێراق : سەرۆك وەزیرانی داهاتوو بە دوور لە گوشارە دەرەوەییەكان هەڵدەبژێردرێ
شوبات 09, 2026 18:10 Asia/Tehran
یەكێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق جەختی كرد كە هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران لەو وڵاتە تەنیا پەیوەندیی بە ویست و ئیرادەی ناوخۆییەوە هەیە.
مەحموود شاكر نێونەری پەرلەمانی عێراق جەختی كرد : پرسی هەڵبژرادنی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی ئەو وڵاتە پرسێكی ناوخۆی عێراقە و تەنیا بە ویست و ئیرادەی نیشتمانی یەكلادەبێتەوە .
ناوبراو وتیشی؛ ئەو پرسە بە دوور لە دەسوەردانی بیانی یەكلا دەبێتەوە.
عێراق شوێنكەوتووی ئەمریكا یان وڵاتانی دیكە نییە بەڵكوو وڵاتێكی سەربەخۆ و خاوەن ڕێکخراوگەلی یاساییە كە خۆی پڕۆسە سیاسیەكەی دیاریی دەكات .
ڕۆژی ڕابردوو حوسەین سادق ئەندامی هاوپەیمانیی حكومەتی یاسا جەختی كرد كە نووری مالكی هەروا كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگییە بۆ بەدەستەوە گرتنی پۆستی سەرۆك وەزیریی .