شوبات 09, 2026 18:12 Asia/Tehran
  • درێژەی هەوڵە ئاسایشییەکانی عێراق دژی پاشماوەکانی داعش

ڕێكخراوی هەواڵگریی عێراق باسی هەوڵی ئاسایشی نوێی كرد دژی پاشماوەکانی داعش لەو وڵاتە دا .

بەڕێوەبەرایەتیی ڕێكخراوی هەواڵگریی سەربازیی عێراق ڕایگەیاند چوار ترۆریست بە پێی ڕاپۆڕتەكان و زانیاری ورد و لە ماوەی چەندین ئۆپەراسیۆنی تایبەت و جیاجیا لە ناوچە جۆراوجورەكانی ئەو وڵاتە قۆڵبەست كراون .

بە پێی هەواڵێكی دیكە ، عێراق  باسی جێ بەجێ كرانی  بڕیاری لە سێدارەدرانی  بکەری شەهید كرانی  سەید موحەمەد باقر سەدری كرد .

 دەزگەی ئاسایشی نیشتمانی ئەو وڵاتە  ڕایگەیاند سەعدوون سەبری قەیسی دوای تۆكمە بوون و كۆتایی هاتنی كردەوەی دادەوانی بە تۆمەتی شەهید كردنی سەید موحەمەد باقر سەدر لە ساڵی  هەزار و نوسەت و هەشتادا لە سێدرارە درا .

 

سەرپەیڤ