دەسپێبوونی بیست و سێیەمین پێشانگای ڕۆژنامە و هەواڵدەرییەکان لەتاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i313382-دەسپێبوونی_بیست_و_سێیەمین_پێشانگای_ڕۆژنامە_و_هەواڵدەرییەکان_لەتاران
بیست و سێهەمین پێشانگای ڕۆژنامەو هەواڵدەرییەکان ئەمڕۆ شەممە بەئامادەبوونی ئیسحاق جەهانگیری یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران لە موسەلای ئیمام خومەینی(ڕە) ی تاران بەفەرمیی دەسپێکرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2017 09:28 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی بیست و سێیەمین پێشانگای ڕۆژنامە و هەواڵدەرییەکان لەتاران

بیست و سێهەمین پێشانگای ڕۆژنامەو هەواڵدەرییەکان ئەمڕۆ شەممە بەئامادەبوونی ئیسحاق جەهانگیری یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران لە موسەلای ئیمام خومەینی(ڕە) ی تاران بەفەرمیی دەسپێکرا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، دروشمی بیست و سێهەمین پێشانگاری ڕۆژنامەو هەواڵدەرییەکان، "میدیای ئازاد، یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی، پێشکەوتنی نیشتمانی"یە.

لە پێشانگای بیست و سێهەمی ڕۆژنامەو هەواڵدەرییەکان، نوێنەرانی٩٤٠میدیا لە چوارچێوەی٦٠٠ژووردا بەشدارن.

لە بەشی نێودەوڵەتیی بیست و سێهەمین پێشانگای ڕۆژنامەو هەواڵدەرییەکان، رۆژنامەوانانی چوار کیشوەری جیهان هاتوونەتە ئەو پێشانگایەو لە دانیشتنە پسپۆرییەکان کە پرسە سەرەکییەکەی"هاریکاریی میدیایی"یە، بەشدار دەبن.

بیست و سێهەمین پێشانگای ڕۆژنامەو هەواڵدەرییەکان هەتا سێیەمی نۆڤمبەری٢٠١٧ بەردەوامە.