سەرکەوتنی هەڵبژاردەی باسکەی بە ویلچێری ئافرەتان بۆ خولی دووهەمی پارائاسیایی
هەڵبژاردەی نەتەوەیی باسکەی بە ویلچێری ئافرەتانی ئێرانی لە دووهەمین پێشبڕکێکانی خۆی لە یارییەکانی پارائاسیایی کامبوج سەرکەوت و گەیشتە خولی دواتر.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ئیسنا لە جاکارتا، هەڵبژاردەی باسکەی بە ویلچێری ئێران لە دووهەمین خولی خۆی لە تاقمی یەکەمی یارییەکانی پارائاسیایی لەبەرامبەر کامبوج دا توانی ئەم تاقمە بە ئەنجامی هەشتا و شەش بەسەر هەژدە شکست بدات.
هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران لە کوارتری یەکەم بەشداری نێدا فەراسەتی، روقەیە ئەمیری ، سومەیە کەهزاد پوور، سەحەر حەیدەری و مەهسا سەعادەت یارییان کرد و بە ئەنجامی هەڤدە بەسەر سیفر سەکەوتن.
لە کوارتری دووهەم بیست بەسەر دە بە قازانجی ئێران کۆتایی پێ هات هەتا نیوەی سەرەتایی بە ئەنجامی سی و حەوت بەسەر دە کۆتایی پێ بێ.
ئازەر هومایون پور ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە گۆڕانێکی لە داڕشتی تاقمەکە کرد و کوارتری سێیەمی بە ئەنجامی بیست و چوار بەسەر چوار ، کۆتایی پێ هێنا.
لە کوارتری چوارەمیش روقەیە ئەمیری، مەهسا سەعادەت، نیدا فەراسەتی و لەیلاعەباسی بە هەوڵێکی باش بیست و پێنج بەسەر چوار سەرکەوتن و لە کۆتایی دا هەڵبژاردەی ئێران بە ئەنجامی هەشتا و شەش بەسەر هەژدە سەرکەوت و گەیشتە خولی دووهەم.
هەڵبژاردەی ئێران لە خولی دووهەم لەگەڵ ئەفغانستان یاری دەکات.