فیلمی ئێرانی؛ براوەی خەڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵی "کرالا"ی هیندستان
فیلمێکی ئێرانی بە ناوی "ژووری تارتیک" بوو بە باشترین فیلمی بیست و سێهەمین خولی فستیڤالی نێودەوڵەتیی فیلمی "کرالا" لە وڵاتی هیندستان.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر؛ لە ڕێ و ڕەسمی کۆتایی بیست و سێهەمین خولی فستیڤالی نێودەوڵەتیی فیلمی "کرالا" لە وڵاتی هیندستان کە ئێوارەی پێنجشەممە بەڕێوە چوو، خەڵاتی باشترین فیلم پێشکەش کرا بە فیلمی ئێرانیی "ژووری تاریک" لە دەرهێنانی "ڕووحوڵڵا حەجازی" .
خەڵاتی باشترین دەرهێنانی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "کرالا"ی هیندستانیش پێشکەش کرا بە "لیخۆ خۆزە پالیسری" دەرهێنەری هیندستانی بۆ فیلمی "ئی ما یایۆ" Ee.Ma.Yau .
سەرۆکایەتیی لێژنەی داوەرانی بەشی نێودەوڵەتیی ئەم فستیڤاڵە لە ئەستۆی "مەجید مەجیدی" دەرهێنەری ئێرانی بوو.
بیست و سێهەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کرالا لە حەوتەم تا سێزدەهەمی دیسەمبەری ٢٠١٨ لە وڵاتی هیندستان بەڕێوە چوو.