داخرانی سێ مزگەوت لە باشووری چین
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i355247-داخرانی_سێ_مزگەوت_لە_باشووری_چین
میدیایەکی هونگ کونگی ڕایگەیاند : دەوڵەتی چین سێ مزگەوتی لە پارێزگەی یون نان لە باشووری ئەم وڵاتە داخست.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 02, 2019 16:14 Asia/Tehran
  • داخرانی سێ مزگەوت لە باشووری چین

میدیایەکی هونگ کونگی ڕایگەیاند : دەوڵەتی چین سێ مزگەوتی لە پارێزگەی یون نان لە باشووری ئەم وڵاتە داخست.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕۆژنامەی ساوس چاینا مورنینگ پۆست، ڕۆژی چوارشەممە نووسی  : دەوڵەتی چین مزگەوتێکی سەربە موسوڵمانانی هوئی ئەم وڵاتەی لە پارێزگەی  یون نان، لەبەر ئەوەی  سازکرانی نایاسایی ناویان برد،  داخست  . 

بەرلەمەش دەوڵەتی چین دەستی دابووەداخستنی  مزگەوتەکانی ئەم وڵاتە بە بیانووی نەبوونی مۆڵەتی پێویست بۆ چێکردن.

ئاماری ڕەسمی دەوڵەتی چین، ژوماری موسوڵمانانی ئەم وڵاتەی نیزیکەی بیست و دوو ملوێن کەس ناوبرد بەڵام سەرچاوەکانی ناڕەسمی ژومارەی ئەوانی  پەنجا هەتا حەقتا ملوێن کەس ، بەراورد کردووە.