میدالیای زێڕ بۆ زۆرانبازی ئێرانی لە پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی پاڵەوانیی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i361328-میدالیای_زێڕ_بۆ_زۆرانبازی_ئێرانی_لە_پێشبڕکێکانی_زۆرانی_ئازادی_پاڵەوانیی_ئاسیا
"بەهمەن تەیموری" نوێنەری کێشی٧٦کیلۆگرامی ئێران، میدالیای زێڕی پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی پاڵەوانیی ئاسیا لە چینی بەدەست هێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 23, 2019 14:37 Asia/Tehran
  • میدالیای زێڕ بۆ زۆرانبازی ئێرانی لە پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی پاڵەوانیی ئاسیا

"بەهمەن تەیموری" نوێنەری کێشی٧٦کیلۆگرامی ئێران، میدالیای زێڕی پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی پاڵەوانیی ئاسیا لە چینی بەدەست هێنا.

"بەهمەن تەیموری" لەقۆناخی فیناڵدا کەوتە هەمبەر"پەراوین رانا"ی هیندستانی وتوانی خەنیمە هیندستانیەکەی بەئەنجامی سێ بە سفر ببەزێنێ و میداڵیای زێڕ وەربگرێ.

تیمی ئێران ئێستا لە کێبەرکێکانی زۆرانی پاڵەوانیی ئاسیا توانیویەتی میدالیایەکی زێڕ و بڕۆنزێک بەدەست بێنێ.

پێشبڕکێکانی پێنج کێشی یەکەمی ڕکابەرییەکانی زۆرانی ئازادی تەمەن گەورەکانی پاڵەوانیی ئاسیا لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممەوە لەشاری "شی ئان"ی چین دەس پێ بووە.