ھەوڵەکانی یانەی «بایرن مونیخ» بۆ کڕینی یاریزانێک ھەرەس دێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i382294-ھەوڵەکانی_یانەی_بایرن_مونیخ_بۆ_کڕینی_یاریزانێک_ھەرەس_دێنێ
ھەوڵەکانی یانەی «بایرن میونیخ»ی ئەڵمانیا لە مەڕ گواستنەوەی یەکجارەکی «ئیڤان پیرسیچ»ی کۆرۆڤاتی و ھەرەس دێنێ و «ئینتەرمیلان» رەتیدەکاتەوە بەرامبەر دە ملیۆن یۆرۆ دەستی لێ ھەڵگرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 12, 2020 12:06 Asia/Tehran
  • ھەوڵەکانی یانەی «بایرن مونیخ» بۆ کڕینی یاریزانێک ھەرەس دێنێ

ھەوڵەکانی یانەی «بایرن میونیخ»ی ئەڵمانیا لە مەڕ گواستنەوەی یەکجارەکی «ئیڤان پیرسیچ»ی کۆرۆڤاتی و ھەرەس دێنێ و «ئینتەرمیلان» رەتیدەکاتەوە بەرامبەر دە ملیۆن یۆرۆ دەستی لێ ھەڵگرێت.

پێگەی «فوتباڵ ترانسفێر»ی ئەڵمانیا لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە:ئینتەر ئامادەیی نیشان داوە بەرامبەر ١٥ ملیۆن بەشێوەی کۆتایی دەستبەرداری «پیرسیچ» بێت بەڵام «بایرن میونیخ» ئامادەیە تەنها دە ملیۆن یۆرۆ بەرامبەر گواستنەوەی بدات. ئەوەش لە  لەکاتێکدایە کە بەپێی رێککەوتنی پێشتر «پیرسیچ» بەخواستن بۆ وەرزێک و لەکۆتایی وەرز کڕینەوەی بەرامبەر ٢٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بەریزەکانی «بایرن»ەوە کرد.

پێگەکە ئاماژەی بەوەشکردوە کە ئینتەر رەتیدەکاتەوە بەرامبەر ئەو بڕە پارەیە دەستبەرداری بێت لەکاتێکدا هەردو یانەی مانچستەر یونایتد و تۆتنهامی ئینگلیزیش گرنگی بەگواستنەوەی یاریزانەکە دەدەن ئەمە جگە لەوەی هانز فلیکی راهێنەری بایرن مونیخیش لە ئاستی پیرسیچ رازییە کە وەک یەدەگی کۆمان و گنابری مامەڵەی لەگەڵ بکات.