هه‌شته‌م وه‌رزشکاری سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوو
حوزه‌یران 22, 2020 06:23 Asia/Tehran
وه‌رزشکارێکی تری شاری سلێمانی تووشبوونی به ڤایرۆسی کۆرۆنا راگه‌یه‌نرا .
نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی سلێمانی له راگه‌یه‌نراوێکدا ئاشکرایکردووه، "کاوه لیوا جه‌مال " سه‌رۆکی یه‌کێتی تیروکه‌وانی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووه، به‌وه‌ش بووه هه‌شته‌م وه‌رزشکار له ماوه‌ی ده رۆژی رابردوودا تووشی ڤایرۆسه‌که بوون .