پەیامی ڕۆناڵدۆ بۆ ھاندەران: هەرگیز خۆمان نادەین بەدەستەوە
حوزهیران 23, 2020 12:48 Asia/Tehran
«کریستیانۆ رۆناڵدۆ» ی یاریزانی ناوداری پرتوگال لە پەیامێکدا ڕوو لە ھاندەرەکانی جەختی کردووە:هەرگیز خۆمان نادەین بەدەستەوە
«کریستیانۆ رۆناڵدۆ»ی پرتوگالی و یاریزانی یانەی «یۆڤانتۆس» نامەیەکی ئاراستەی هاندەرانی یانە ئیتالییەکەی کردوەە.
رۆناڵدۆ بۆ یاری یۆڤانتۆس و پۆڵۆنیا پەیامێکی لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئاراستەی ھاندەران و لایەنگرانی خۆی کردووەو تیای دا نووسیویەتی:هەرگیز خۆمان نادەین بەدەستەوە، ئێستا چاومان لەهەنگاوی داهاتووەو هەموومان هەنگاوی بۆ دەنێین.
پەیامەکەی ڕۆناڵدۆ لەکاتێکدایە کە، هەفتەی رابردوو یانەی یۆڤانتۆس بەرانبەر یانەی ناپۆلی لەیاری کۆتایی جامی شای ئیتالیا دۆڕاو بڕیارە ئەم هەفتەیە بەرانبەر پۆلۆنیا لەخولی ئیتالی یاری بکات.