گەورەڕاھێنی تیمی فوتساڵی ئافرەتانی «حەففاری»: بە پێی پۆلێن بەندییەکان پاڵەوانی لیگین
گەورەڕاھێنی تیمی فوتساڵی ئافرەتانی «حەففاری»ی ئەھواز ڕایگەیاند: بە پێی پۆلێن بەندییەکان ھەر لە ئێستاوە پاڵەوانی لیگین.
«مینا بارانی» ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا ڕایگەیاند: ڕێکخراوەی لیگ بڕیار وابوو سەبارەت بە بەرپاکرانی قۆناغی لادانی لیگی ھەڵکەوتەی فوتساڵ حەوتەی ڕابردوو ئاگادارمان کاتەوە، کەچی ھەتا ئێستا ھیچمان پێ ڕانەگەیەندراوەو پەیەوەندیمان پێوە نەکراوە.
گەورەڕاھێنی تیمی فوتساڵی ئافرەتانی «حەففاری»ی ئەھوازی ئێران ڕاشیگەیاندووە، ھەڵبەت ڕێکخراوەی لیگ حەوتەی ڕابردوو کۆبوونەوەیەکی کردو نامەیەکی لە بارەی بەردەوام کردنی کێبەرکێکان نارد بۆ وەزارەتی وەرزش و لاوان، بەڵم کاتێک ھەتا ئێستا پەیوەندیی پێوە نەکردووین مانای وایە وەزارەتی وەرزش و لاوان ھێشتا ھیچ وەڵامێکی نەداونەتەوە.
«مینا بارانی» ڕایگەیاندووە: تیمی کۆمپانیای نیشتیمانیی «حەففاری» ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بۆ گەییشتن بە پلەی پاڵەوانەتی بەکار ھێناوە، ھەڵبەت دیارە تەواوی تیمەکان دەبێ ھەوڵی بۆ بدەن.
گەورەڕاھێنی تیمی فوتساڵی ئافرەتانی «حەففاری»ی ئەھواز جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئەگەر بێتو پلەی پاڵەوانەتی لە لایەن لیگەوە ڕابگەیەندرێت، بە دڵنیاییەوە تیمەکەی ئێمە بە گوێرەی پۆلین بەندییەکان دەبێتە پاڵەوان.