سلێمانى دێرینه‌کانى تۆپى پێ له‌ خولێک کۆده‌کاته‌وه‌
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i382901-سلێمانى_دێرینه_کانى_تۆپى_پێ_له_خولێک_کۆده_کاته_وه
لە یاریگای سەرچنارى شارى سلێمانى ، شەوانە خولێکی تۆپى پێى دۆستانه‌ى بەهێز به‌به‌شدارى شانزه‌ تیپ له‌ وەرزشکارە دێرینەکانى شارى سلێمانى و ده‌وربه‌رى به‌ ناوى «با فێربین له‌ گه‌وره‌کانه‌وه»‌ کراوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 24, 2020 10:41 Asia/Tehran
  • سلێمانى دێرینه‌کانى تۆپى پێ له‌ خولێک کۆده‌کاته‌وه‌

لە یاریگای سەرچنارى شارى سلێمانى ، شەوانە خولێکی تۆپى پێى دۆستانه‌ى بەهێز به‌به‌شدارى شانزه‌ تیپ له‌ وەرزشکارە دێرینەکانى شارى سلێمانى و ده‌وربه‌رى به‌ ناوى «با فێربین له‌ گه‌وره‌کانه‌وه»‌ کراوەتەوە.

له‌ خوله‌که‌  دەیان یاریزانی ناسراوى کوردستانى  بەشدارن و خولەکەش لە لایەن وەرزشکارو راهێنەر ، «ڕێباز سدیق»ەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

سه‌باره‌ت به‌ خوله‌که‌ ، «رێباز سدیق» وتویەتى: ئامانجى خوله‌که‌ رێزگرتنه‌ له‌ ماندوو بوونى ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ى پێشوو هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ى وه‌ک هانده‌ر یان وه‌رزشکارى ئێسته‌ن له‌وانه‌ فێربن که‌ رێچکه‌یه‌کى سه‌رکه‌وتن بگرن ، ئه‌نجام و شکست قبوڵ بکه‌ن .

وتیشى ئێسته‌ به‌ره‌و قۆناغى دووه‌م ده‌رۆین و ده‌گه‌ینه‌ قۆناغى دووه‌م که‌ هه‌شت تیپ ده‌مێنێته‌وه‌و یارییه‌کانیش له‌ ئاستێکى به‌رزو پر لە خۆشه‌ویستى و رێز به‌رێوه‌ده‌چێت .

ئه‌وه‌شى وت خوله‌که‌ یاسای خۆى هه‌یه‌و له ٣٨ ساڵ که‌متر ناتوانێت به‌شدارى بکات و سه‌رجه‌م یارییه‌کانیش به‌ سیستمێکى رێک و پێک ده‌روات و لە هه‌ر یارییه‌کیش یاریزانێکى ناسراو یان که‌سایه‌تیه‌کى دیار هه‌ڵده‌سێت به‌ ده‌ستنیشانکردنى باشترین یاریزانى یارییه‌کان .