وەرزشوانانی ھەرێمی کوردستان غەمبارن بۆ کۆچی دوایی ئەحمەد ڕازی
لە ماوەی ٣ ڕۆژی ڕابردوو پاش بڵاو بوونەوەی هەواڵی کۆچی دوایی ئەفسانەی تۆپی پێی عێراق و ئاسیا،«ئەحمەد ڕازی» تەواوی عێراقییەکان بە پەژارە و فرمێسکی زۆرەوە هەواڵەکەیان وەرگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ،وەرزشوانانی ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی و تێکڕای خەڵک بەگشتی بۆ کۆچی دوایی ئەو یاریزانە مەزنەبەپەرۆشن و وەک ڕێزێک بۆ مێژووی زێڕینی«ئەحمەدڕازی» چەندان یاری بۆ یاد و یادگاری ئەفسانەکەی عێراق بەڕێوەچووە.
لە شارۆچکەی خورماڵ لە هەورامان یارییەکی ڕێزلێنان لە نێوان هەردوو تیپی دەروون و نەورۆزی شاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو کە یاریزانانی تیپی میواندار وێنەی ئەحمەد ڕازییان بە دەستەوە گرت و هەردوو تیمەکە خولەکێک بە بێ دەنگی وەستان.
لە قەزای سۆران لە باکووری هەولێر یارییەک بۆ ڕێزلێنان لە ڕۆحی ئە ئەفسانەیە ساز کرد و هەردوو تیمەکە پێش بەڕێوەچوونی یارییەکە خولەکێک بە بێ دەنگی وەستان.
لە هاوینە هەواری شەقڵاوەش دا تیپی سۆرکی وەک وەفایەک بۆ روحی پاکی ئەفسانەی مێژووی وەرزشی عێراق و جیھان کاپیتان (ئەحمەد ڕازی) یارییەکی دۆستانەیان ئەنجامدا.
یارییەکە بە خوێندنی سوڕەتی فاتحە بۆ گیانی پاکی و بەرز کردنەوەی وێنەی کۆچکردوو بەستنی شریتی ڕەش لە شانی یاریزانان وەک ڕەمزێکی وەفا لە ھەمبەر ئەو ھەموو چێژ بەخشین و خۆشەویستیەی بە دڵی عێراقییەکانی بەخشی بوو ، بەڕێوەبرا.