یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممەی خولەکانی ئەوروپا
حوزهیران 27, 2020 12:08 Asia/Tehran
ئەمڕۆ خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان دەبێت و چەندین یاریی بەهێز ئەنجامدەدرێن، لە گرنگترینیاندا یانەی بەرشلۆنە لە پالایدۆس دەبێتە میوانی سێلتا ڤیگۆ.
لە خولی نایابی ئینگلتەرا و لەچوارچێوەی یارییەکانی گەڕی (٣٢)، یانەکانی ئەستۆن ڤێلا و وڵڤەرهامپتن لە ڤیلاپارک ڕووبەڕوودەبنەوە، شکستی ئەستۆن ڤێلا هێندەی دیکە بارودۆخیان لە ڕیزبەندی یانەکان دەخاتە مەترسییەوە، لەبەرانبەردا گورگەکان هەوڵی بەدەستهێنانی پلەکانی شەشەم و پێنجەمی ڕیزبەندی دەدەن کە بۆ وەرزی داهاتوو بە خولە ئەوروپییەکانیان دەگەیەنێت
.لە خولی پلە یەکی ئیتاڵیاش ڕووبەڕوبونەوەکانی گەڕی (٢٨) ئەنجامدەدرێن، لە گرنگترینیاندا لازیۆی دووەمی ڕیزبەندی لە ئۆڵۆمپیکۆ ستادیەم میوانداری فیۆرنتینا دەکات.