پاریس سان ژێرمەن مێسیەکەی ریالی دەوێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i383050-پاریس_سان_ژێرمەن_مێسیەکەی_ریالی_دەوێت
راپۆرتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردوە کە یانەی پاریس سان ژێرمەنی فەرەنسی لە هەوڵی ئەوەدایە بەهرەمەندێکی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ ریزەکانی یانەکەی بگوازێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 28, 2020 03:58 Asia/Tehran
  • پاریس سان ژێرمەن مێسیەکەی ریالی دەوێت

راپۆرتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردوە کە یانەی پاریس سان ژێرمەنی فەرەنسی لە هەوڵی ئەوەدایە بەهرەمەندێکی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ ریزەکانی یانەکەی بگوازێتەوە.

 

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردوە، کە بەرپرسانی یانەی پاریس سان ژێرمەن دەیانەوێت کۆبۆی ژاپۆنی و یاریزانی یانەی ریال مەدرید بەرەو ریزەکانی یانەکەیان بگوازنەوە لە مێرکاتۆی هاوینەدا.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشکراکردوە، کە بەرپرسانی ئەو یانە فەرەنسیە ئامادەن خواستەکانی یانەی ریاڵ مەدرید جێ بەجێ بکەن تەنها لە پێناو پیشاندانی ڕەزامەندی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە کە بە مێسی نوێ ناسراوە بۆ پاریسی پایتەختی فەرەنسا.

لە ئێستادا کۆبۆی تەمەن 19 ساڵ بە شێوەی خواستن یاریی بۆ یانەی ریاڵ مایۆرکا دەکات و لە بنەڕەتدا یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیە و پێشتر ئەو یاریزانە لە فێرگەی لاماسیای تایبەت بە یانەی بارسلۆن یاریکردوە.