رۆناڵدۆ ژمارەیەکی نوێی تۆمار کرد
حوزهیران 28, 2020 06:15 Asia/Tehran
کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد، ئەوەش لەچوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 28 ی خولی ئیتالیا.
رۆناڵدۆ لەیاری لیچیو یۆڤانتۆس گۆڵێکی کردو دوو گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دورست کرد، کە ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ئەو ژمارە پێوانەییە تۆماربکات.
تۆڕی "ئۆبتا"ی ئاماری بڵاویکردەوە، ئەو گۆڵەی رۆناڵدۆ لە لیچی تۆماریکرد، ژمارەی گۆڵەکانی کردە 20 گۆڵ لە 21 یانەی جیاواز تۆماریکردووە.
رۆناڵدۆ لەو یانانەی بەشدارییان لەخولی پلە یەکی ئیتالیا کردووە، تەنیا گۆڵی لە یانەی کێڤۆ فێرۆنا نەکردووە.
رۆناڵدۆ بەو گۆڵە لەم وەرزەدا کۆی گۆڵەکانی کردە 23 گۆڵ ، بەوەش دووەم گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولی ئیتالییە.