ریاڵ مەدرید پێشەنگیی یانەکانی ئیسپانیای گرتەوە
حوزهیران 29, 2020 06:43 Asia/Tehran
لە یارییەکانی هەفتەی 32ی خولی یانەکانی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید چووە شاری بەرسەلۆنابۆ روبەڕوبونەوەی یانەی ئیسپانیۆل و یارییەکەشی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر لێبردەوە.
لە نیوەی یەکەمی یارییەکە و لە خولەکی 45 دا ریاڵ مەدرید بە گۆڵێکی کاسیمێرۆ پێشکەوت، نیوەی دوەمی یاریەیکەش ئەنجامەکە وەک خۆی مایەوە و یارییەکە لە بەرژەوەندی ریال مەدرید کۆتایهات بە گۆڵێکی بێ وەڵام.
بەو بردنەوەیەش یانەی مێرەنگی کۆی خاڵەکانی بۆ 71 خاڵ بەرزکردەوە و پێشەنگیd یانەکانی ئیسپانیای وەرگرتەوە و یانەی بەرسەلۆنەی رکابەریشی بە جیاوازی دوو خاڵ بەجێهێشت.