زنیت بوو بە پاڵەوانی جامی یەکلاکەرەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i384286-زنیت_بوو_بە_پاڵەوانی_جامی_یەکلاکەرەوە
یانەی زنیتی روسیا لە جامی یەکلاکەرەوەی روسیا پاڵەوانەتیی بەدەست ھێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 26, 2020 12:21 Asia/Tehran
  • زنیت بوو بە پاڵەوانی جامی یەکلاکەرەوە

یانەی زنیتی روسیا لە جامی یەکلاکەرەوەی روسیا پاڵەوانەتیی بەدەست ھێنا.

بەپێی راپۆرتی ئیسنا ، لە دوا یاریی جامی یەکلاکەرەوەی روسیا ، دوو یانەی تۆپی پێی زنیتی سەن پترزبورگ پاڵەوانی لگیی روسیا و خیمکی یانەی پۆلی یەکی تۆپێیی پێی ئەم وڵاتە کە تازە مۆڵەتی ئامادەبوون لە لیگی روسیای وەدەست ھێناوە رووبەڕووی یەک بوونەوە کە  ئەم  یاریە  بە  باڵادەستیی زنیتی سەن پترزبۆرگ کۆتاییھات . 

بەم جۆرە سەردار ئازموون ھێرشبەری ھەڵبژاردەی ئێران توانی لە گەڵ زنیت دەبڵ بکات و ھەردوو ناسناوی پاڵەوانەتیی روسیا و جامی یەکلاکەرەوە بۆ خۆی تۆمار بکات کە بە ناسناوی مستڕ گۆڵیی تۆکمە بوو .