گواردیۆلا ئەمجارەش شکستیهێنا لە گەیاندنی مانچستەر سیتی بە قۆناغی چارەکی کۆتایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i385217-گواردیۆلا_ئەمجارەش_شکستیهێنا_لە_گەیاندنی_مانچستەر_سیتی_بە_قۆناغی_چارەکی_کۆتایی
لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و یانەی لیۆنی فەرەنسی ڕوبەڕوی یەکتر بوونەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 16, 2020 08:42 Asia/Tehran
  • گواردیۆلا ئەمجارەش شکستیهێنا لە گەیاندنی مانچستەر سیتی بە قۆناغی چارەکی کۆتایی

لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و یانەی لیۆنی فەرەنسی ڕوبەڕوی یەکتر بوونەوە.

 

لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا یانەی لیۆن بە گۆڵێک پێشکەوت و گۆڵەکەش ماکسوێڵ کۆرنی لە خولەکی 24 یارییەکەدا تۆماریکرد و نیوەی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایهات.

لە نیوەی دوەمی یارییەکەدا یاریزانانی یانەی مانچستەر سیتی لە هەوڵەکانیان بەردەوام بۆن بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا دی بڕۆین لە خولەکی 69ی یارییەکەدا گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەکەی تۆمارکردەوە، بەڵام لەخولەکی 79 موسا دێمبڵی گۆڵی دوەم و پێشکەوتنی بۆ یانە فەرەنسییەکە تۆمارکرد، هەمان یاریزان لە خولەکی 87ی یارییەکەدا گۆڵی دوەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد.

سەرئەنجام لیۆن یارییەکەی بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردەوە و خوی گەیاندە قۆناغی نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە و لەوێشدا بەرامبەر یانەی بایرن میونشن یاریی دەکات.

لەو کاتەوەی گواردیۆلا بووەتە ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی نەیتوانیوە لە یارییەکانی چامپیۆنس لیگ یانەکەی بگەیەنێتە قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنس لیگ.