نوێنەری یونسکۆ سەردانی هەورامان دەکات
بەرپرسی بنکەی مەنزەری فەرهەنگی، مێژوویی هەورامان وتی: دوو هەفتەی دیکە نوێنەری ڕێکخراوی فەرهەنگی یونسکۆ سەردانی پارێزگەی کوردستان دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پوویا تالب نیا ڕایگەیاند: ئەمە دوا هەنگاو بۆ تۆماری جیهانیی هەورامانە و نوێنەری یونسکۆ بە لێکدانەوەی کێشەکان ٦ مانگ بۆ چارەسەریان دەرفەت دەدات و لە ساڵی داهاتوو و لە ئاوەها کاتێکدا کۆبوونەوەی دەنگدان بۆ تۆماری جیهانی هەورامان لە یونسکۆ بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە بودجەی نەتەوەییش بۆ تۆماری جیهانیی هەورامان تەرخان کراوە، گوتی: دێهیارییەکان بە چاوەدێری ئەو بنکەیە، ڕێکوپێک کردنەوەی پێکهاتەی گوندەکان لەوانە لە بواری خاوێن کردنەوە، ئاستی کۆڵانەکان، نژیارڤانی و بووژانەوەیان دەست پێکردووە.
بەرپرسی ئەو بنکە فەرهەنگی مێژووییە وتیشی: جگە لە پێکهاتەی گوندەکان، زمان، پۆشاک، دابونەریت، جێژنەکان و مۆسیقاش بۆ تۆماری جیهانی هەورامان لەبەرچاو دەگیردرێت.