کومان محەمەد سەڵاحی دەوێت و یاریزانەکە دەیەوێت بڕوات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i386447-کومان_محەمەد_سەڵاحی_دەوێت_و_یاریزانەکە_دەیەوێت_بڕوات
سەرچاوەیەکی نزیک لە ڕۆناڵد کومان دووپاتیدەکاتەوە، ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە سەرسامە بە تواناکانی محەمەد سەڵاح و دەیەوێت بیگوێزێتەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 14, 2020 09:57 Asia/Tehran
  • کومان محەمەد سەڵاحی دەوێت و یاریزانەکە دەیەوێت بڕوات

سەرچاوەیەکی نزیک لە ڕۆناڵد کومان دووپاتیدەکاتەوە، ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە سەرسامە بە تواناکانی محەمەد سەڵاح و دەیەوێت بیگوێزێتەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە.

 

 

ڕۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی بەریتانی لەزاری شاک سوارتی یاریزانی پێشوو و لێپرسراوی کاروباری دۆنی ڤان دی بیکەوە بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستادا ڕۆناڵد کومانی هۆڵەندی ڕاهێنەری نوێی یانەی بەرشلۆنە بەهۆی بوونی لیۆ مێسییەوە بیر لە گواستنەوەی گەورە ناکاتەوە، بەڵام حەزێکی تایبەت و بێوێنەی بۆ گواستنەوەی محەمەد سەڵاحی میسڕی هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵ هەیە بۆ پێکهاتەکانی.

شاک هاوڕێیەکی نزیکی کومانە و لەچاوپێکەوتنێکدا بە "ڤۆیتەبالزۆن دۆت ئێن ئێڵ"ی ڕاگەیاندووە، " دەزانم کومان محەمەد سەڵاحی دەوێت، دەشزانم کە سەڵاح دەیەوێت لە لیڤەرپوڵ بڕوات".

ڕۆژنامەنوسان دەیانەوێت زانیاری زیاتر لە شاک وەربگرن، بەڵام ناوبراو ناوی هیچ سەرچاوەیەک ناهێنێت و دەڵێت، " ناتوانم سەرچاوەی زانیارییەکانتان پێبڵێم، ناچمە ناو گفتوگۆی قوڵەوە و لەوە زیاتر نادرکێنم، بەڵام باوەڕتان هەبێت و دڵنیابن لەوەی ئاشکرامکردووە".