یانه‌ی پێشمه‌رگه یاریزانێکی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق ده‌باته ڕیزه‌کانی خۆیه‌وه
تیپی تۆپی سه‌رمێزی کچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ به‌شداری له خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی کچانی یانه‌کانی عیراق که بڕیاره له کۆتایی ئه‌م مانگه یارییه‌کانی له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌بچێت .
له چوارچێوه‌ی به‌هێزترکردنی پێکهاته‌که‌ی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی سه‌رمێزی عێراق ئه‌سما عه‌لی خه‌یروڵڵای هێنایه ڕیزه‌کانی .
به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی کچانی یانه‌که ڕایگه‌یاند، تیپه‌که‌مان هه‌رده‌م به ئاست بووه و ده‌مانه‌وێت یه‌کێک بین له تیپه به‌هێزه‌کان بۆ کێبڕکێی ئه‌نجام و نازناو له‌م وه‌رزه و ئه‌وانیش وه‌ک تیپه‌که‌یان به‌رده‌وام ئاماده‌کاری ده‌که‌ن تا واده‌ی ده‌ستپێکی خوله‌که تا بتوانن له‌م وه‌رزه نازناو بۆ یانه‌که‌یان یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ده‌ست بهێنن.
جێگه‌ی باسه تیپی تۆپی سه‌رمێزی کچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بریتین له ئه‌سما عه‌لی خه‌یروڵڵا، مینا حه‌سه‌ن عومه‌ر، ئه‌ژین عه‌لی مه‌حمود، ئه‌وین عه‌لی مه‌حمود.