فەرھاد قائیمی بە تیپی ئەلڕیانی قەتەرەوە پەیوەست بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i386872-فەرھاد_قائیمی_بە_تیپی_ئەلڕیانی_قەتەرەوە_پەیوەست_بوو
یاربزانی تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران بۆ وەرزەی داھاتوو بە تیپی ئەلڕیانی قەتەرەوە پەیوەست بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2020 12:45 Asia/Tehran
  • فەرھاد قائیمی بە تیپی ئەلڕیانی قەتەرەوە پەیوەست بوو

یاربزانی تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران بۆ وەرزەی داھاتوو بە تیپی ئەلڕیانی قەتەرەوە پەیوەست بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیڕنا، «فەرھاد قائیمی» لە سەرەتای وەرزی ڕابردوو توشی کارەسات ھات و لە ئەنجام دا ھەم درێژەی یاریی ھەڵبژاردەکەی لە دەست داو ھەم نەیاوانی یاوەری تیپی نیشتیمانیی وڵاتەکەی بێت لە کێبەرکێکانی یەڵبژاردەی ئولەمپیک. 

ئەم یاریزانە دوای چاک بوونەوەی گرێبەستێکی لەگەڵ تیپی ئەلڕیانی قەتەر واژۆ کرد ھەتا لە وەرزی داھاتوودا بۆ ھەڵبژاردەی ئەم وڵاتە بڕواتە مەیدانەوە. یانەی ئەلڕیان بە بەرپاکردنی پرێس کۆنفرانسێک بە فەرمی ناوبراوی وەک یاریزانێکی تازەی خۆی ناساندووە.

جیا لە قائیمی  «ئانتۆنی ڕۆزڤیر» یاریزانی فەرەنسیش بە تیپی ئەلڕیانەوە پەیوەست بووە ھەتا ئەم تیپەی قەتەر بتوانی بۆ بەپاڵەوان بوون لە یارییەکانی داھاتوودا خۆی بۆ ڕمبازێنێکی چڕبوپر ئامادە بکات.