ئیستیقلال بە سێ گۆڵ «ئەلئەھلی»ی عەرەبستانی بەزاندو سەرکەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i386890-ئیستیقلال_بە_سێ_گۆڵ_ئەلئەھلی_ی_عەرەبستانی_بەزاندو_سەرکەوت
تیپی تۆپی پێی ئیستیقلالی تاران لە درێژەی کیێەرکێ گروپیەکانی جامی یانەکانی ئاسیا توانی تیپی «ئەلئەھلی»ی عەرەبستان بە دەرەنجامی سێ بە سیفر ببەزێنێ و سەرکەوتی خۆی بۆ قۆناغی دواتری کێبەرکێکان دەستەبەر بکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2020 19:42 Asia/Tehran
  • ئیستیقلال بە سێ گۆڵ «ئەلئەھلی»ی عەرەبستانی بەزاندو سەرکەوت

تیپی تۆپی پێی ئیستیقلالی تاران لە درێژەی کیێەرکێ گروپیەکانی جامی یانەکانی ئاسیا توانی تیپی «ئەلئەھلی»ی عەرەبستان بە دەرەنجامی سێ بە سیفر ببەزێنێ و سەرکەوتی خۆی بۆ قۆناغی دواتری کێبەرکێکان دەستەبەر بکات.


گۆڵەکانی ئەم تیپە لە نیوەی یەکەمی یارییەکە لە لایەن «مەھدی قائیدی»و «عەلی کەریمی»و لە نیوەی دووھەمیش دا لە لایەن «شێخ دیاباتە» تۆمار کرا.
 

 

لە درێژەی ئەم کێبەرکێیانەدا ڕۆژی پێنج شەممە پێرسپۆلیس بەرەوڕووی «ئەلشارجەی» ئیمارات دەبێتەوەو ئەگەر بێتو سەرکەوێت، ئەوسا ئەویش وەک «ئیستیقلال» لەو گروپەی خۆی ھەڵدەکشێ.

 

دوو نوێنەرەکەی دیکەی ئێران واتە «سپاھان»و « شەھرخۆدڕۆ» بە شکست ھێنان لە دوو یارییەکەی ئەم دواییەیاندا لە کێبەرکێکان وەلا نران و دوایین یارییان بەس شێوازێکی تەشریفاتیی دەبێت.